ئەمریکا و ئێران بارمتەکانی یەکتر رادەست دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا و ئێران لەچوارچێوەی رێککەوتنە دووقۆڵییەکەیان کە مانگی رابردوو ئەنجامیاندا، ئەمڕۆ دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان دەکەن و یەکەم هەنگاویش ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانە کە بڕەکەی 6 ملیار دۆلارە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمریکا و ئێران ئاگادارکراونەتەوە کە بڕی 6 ملیار دۆلاری پارەی بلۆککراوی داهاتی نەوتی ئێران خراوەتە سەر هەژمارەکانی قەتەڕ و ئامادەیە بۆ رادەستکردنەوەی بە ئێران. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، ئێران ئامادەیی دەربڕیووە بۆ رادەستکردنەوەی بارمتەکانی ئەمریکا لەئەمڕۆدا.

ئێران و ئەمریکا هەریەکەیان 5 بارمتەی یەکدیان لایە و ئێران بەو مەرجی ئازادکردنی 6 ملیار دۆلاری بلۆککراوی رازیبووە بە ئازادکردنی ئەو بارمتانە.

سەرچاوەکەی رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا فڕۆکەیەکی قەتەڕی لە ئێران چاوەڕێی وەرگرتنی گڵۆپی سەوزی بەرپرسانی تارانە، بۆ گواستنەوەی 5 هاوڵاتیی ئەمریکی و دوو هاوڵاتیی دیکە کە لای ئێران بە بارمتە گیراون.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو 5 هاوڵاتییە ئەمریکییە کە زۆرینەیان هەڵگری دوو رەگەزنامەن، پاش جێهێشتنی ئێران دەبرێنە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ و لەوێشەوە بەرەو ئەمریکا دەگوازرێنەوە.

ئەمریکاش 5 بارمتەی ئێرانی لایە کە بەپێی رێککەوتنەکە هەموویان ئازاد دەکات. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتی، “دوو لە بارمتە ئێرانییەکان دەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان و دووانیشیان لەسەر خواستی خۆیان لە ئەمریکا دەمێننەوە، دانەکەی دیکەشیان دەچێتە وڵاتی سێیەم بۆ شادبوونەوە بە خێزانەکەی”.

هەفتەی رابردوو، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ رۆژی دووشەممە، کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە کە رێگەپێدانێک بۆ بانکەکانی ئەڵمانیا، ئیرلەندا، قەتەڕ، کۆریای باشوور و سویرا دەربکەن ئەو شەش ملیار دۆلارە لە کۆریای باشوورەوە بگوازنەوە بۆ ئێران.

بەپێی رێگەپێدانەکەی ئەمریکا، ئەو شەش ملیار دۆلارە لە هەژمارێکی تایبەت لە بانکی قەتەڕدا دەهێڵدرێتەوە و تەنها بە مەبەستی ‘بازرگانی مرۆیی’ رێگە بە ئێران دەدرێت مامەڵەی پێوەبکات.

انگی رابردوو، بە نێوەندگیری قەتەڕ و عومان و سویسرا، ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا لەبارەی ئازادکردنی دیلەکانی یەکتر گەیشتنە رێککەوتن و ئێران رازیبووە بەرامبەر بە ئازادکردنی ئەو 6 ملیار دۆلارەی لە کۆریای باشور بلۆککراوە، هاوڵاتییە ئێرانییە بەرەگەز ئەمریکییەکان ئازادبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا