سێ‌ تۆمەتبار بە تۆمەتی بڕینی نوسینگەیەکی حەواڵەی دراو دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەمڕۆ شەممە5ی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەساتی گەڕان و دەرچوونەکانی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ ناوبازاڕ و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو دەستگیركران و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینار و ژمارەیەكی زۆر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە .

جەختیکردەوە، لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار، (م، ك، ر) لەدایكبووی 1986، (پ، ر، ع) لەدایكبووی 2001 و (ر، ع، ع) لەدایكبووی 2001، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا