نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 10 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشبینی دەکرێت ئەگەر چین وردە وردە ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی بکاتەوە و جموجوڵە ئابوورییەکانی بەهێزتر ببن، نرخی نەوتیش جارێکی دیکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا