پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە14ی کانونی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، دەست بە کارکردن کرایەوە لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری.
شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هەندێک ڕێگری دروست بوو لە بەردەم جێبەجێکردنی بەشێک لە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، دوای هەوڵەکان لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە فەرمان کرا کە کارەکان دەستپێبکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ تیمەکانیان کاریانکرد لەو بەشەی شەقامەکە و بۆرییەکە وا دادەبەزێنرێت و وردە وردە کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەکە زووتر تەواوبکرێت.