پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێ شەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەرزبووەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، دوێنی دووشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی، نرخی ئەو دوو جۆر نەوتە گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی.