مامۆستایانی ناڕازیی: خوێندنی ئەلكترۆنی لە هەرێم شكستی هێناوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی كوردستان رایگەیاند، ئەزمونی خوێندنی ئەلكترۆنی لە هەرێم شكستی هێناوە، داواش دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن جارێكی دیكە ئەو رێگەیە نەگیرێتەبەر.

ئەنجومەنەكە ئاماژە بەوەدەكەن، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەیەوێت بەشێوەیەكی شكڵی و بێ بوونی هیچ ئامادەكارییەكی پێشوەختە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەستپێبكاتەوە.

ئەوەشدەخەنەڕوو، پێشتر لە كوردستان ئەزمونی پرۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی گیرایەبەر، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، رۆژی شەمە رێكەوتی 10ی ئەم مانگە بەفەرمی دەست بەپرۆسەی خوێندن دەكەنەوە بەشێوەیەك بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو پۆل و بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی خوێندنی ئەلیكترۆنی خوێندن دەست پێدەكاتەوە.

لەماوەی رابردوشدا بەردەوام مامۆستایانی ناڕازایی جەختیان لەوەكردووەتەوە تاوەكو سیستمی ئەلكترۆنی هەڵنەوەشێتەوەو 30 رۆژ جارێكیش مووچەیان پێنەدرێت ئەوا بایكۆتی خوێندنی ئەمساڵ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا