پۆڵەتیك پرێس
شای سعودیە رایگەیاند، دەستێوەردان و پاڵپشتییەكانی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستییەكان جێگای مەترسییەكی گەورەیە.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودییە رایگەیاند، پرۆژەكەی ئێران بۆ ئەوەی چەكی ئەتۆمی دەستبكەوێت لەگەڵ دەستوەردانەكانی لە كاروباری وڵاتان و پاڵپشتی لە تیرۆریستان جێگای مەترسیی گەورەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هێزێكی هەرێمی هەوڵی ئەوە دەدەن بیری توندڕەوی لە ناوچەكە بڵاوبكەنەوە و هێزی سیاسی خۆیان بسەپێنن.
هاوكات شای سعودییە باس لەوەدەكات ئەوان ئامادەن هەموو رێكارێك بگرنەبەر تاوەكو ئاشتی لەناوچەكەدا بەرقەرار ببێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئێران بەردەوام باس لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەكەی دەكاتەوە، ئەوەش بەردەوام جێی ناڕەزایی وڵاتانی زلهێزو بەتایبەت ئەمریكا بووە، بەوهۆیەشەوە بەچەند قۆناغێك سزای توندی ئابووری بەسەر چەند كەرتێكی ئەو وڵاتەو ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.