ئوردن: لەسەر سنوورەکانمان ڕووبەڕووی هێرشی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران دەبینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شا عەبدوڵـڵای دووەمی ئوردن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەسەر سنوورەکانەوە ڕووبەڕووی هێرشی ئەو میلیشیایانە دەبێتەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەیە.

شا عەبدوڵـڵا باس لەوە دەکات، “ئێمە گرژی و ئاڵۆزیمان ناوێت لە ناوچەکە، ئوردن و سەرجەم وڵاتە عەرەبییەکان دەیانەوێت پەیوەندی باشیان هەبێت لەگەڵ ئێران بەجۆرێک ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێیەتی باش و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری یەکتر بنیادنرابێت”.

دەشڵێت، “پێمانوایە گفتوگۆ تاکە چارەسەرە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ لەسەر سنوورەکانمان بەشێوەیەکی ڕێکخراو ڕوبەڕوی هێرشەکانی ئێران دەبینەوە”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “هیواخوازین گۆڕانکاری ببینین لە ڕەفتار و مامەڵەی ئێراندا، وە دەبێت ئەمە لەسەر ئەرزی واقع ببینین چونکە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکەی تێدایە، تەنانەت ئێران و گەلی ئێرانیش”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا