پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق واژۆی له‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك “تیرۆرست” كرد و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سزاكه جێبه‌جێكراوه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر 21 “تیرۆرست”دا له زیندانی ناسڕییه جێبه‌جێكردووه.
ئاژانسه‌كه ئاشكراشیكردووه، سزای له‌سێداره‌دانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه واژۆی له‌سه‌ركراوه.
عێراق له‌لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان تیایدا زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌كراوه، ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت له‌نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2019 له عێراق 152 كه‌س له‌سێداره‌دراون.
له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له‌گرتوخانه‌ی ناسڕییه له‌چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یاندان.