وادەی یەکەم بارانی پایزە لە هەرێم ئاشکراکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، وەک پێشبینی دەکرا ماوەی دوو رۆژە پلەکانی گەرما لەناوچەکانمان بەڕاورد بەھەفتەی ڕابردوو بەرێژەی 2 تا3 پلە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ئەگەری یەکەم بارانی پایز هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، وەک پێشبینی دەکرا ماوەی دوو رۆژە پلەکانی گەرما لەناوچەکانمان بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە تا ناوەراستی ئەم ھەفتەیەش بەم شێوەیە جێگیر ئەبێت و لە 26ی مانگەوە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە.

سەبارەت بە وادەی یەکەم بارانی پایز ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی رایگەیاند، “سەبارەت بەبارانبارین وەک لە پێشتردا باسمان کرد لەسەرەتای مانگی ئایندەدا بەتایبەت لەنێوان 5 بۆ 9ی ئەو مانگەدا ئەگەری یەکەم حاڵەتی بارانی پایزی ئەمساڵ ھەیە بۆ سەر ناوچەکانمان کە حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری دەبێت خۆی لە چالاکبوونی با و دروستبوونی ھەورە بروسکە و نمە باراندا دەبینێتەوە و لەھەندێ شوێندا بەدیاری نەکراوی رێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا