146 کاندیدی هەرێم شەڕی بەدەستهێنانی 46 کورسی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

146 کاندید لەهەرێمی کوردستان خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لەوبارەیەوە حسێن ڕەقیب حسێن، بەڕێوەبەری نوسینگەی دەستەی هەرێم لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، 53 کاندید لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر ناویان تۆمارکردووە.

وتیشی: کۆی کاندیدەکان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی 65 کاندیدە لەناویاندا 17 کاندیدی سەربەخۆ و 33 کاندیدی حزب و 15 کاندیدی هاوپەیمانێتییەکان هەیە.

لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، کۆی کاندیدەکان لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک 28 کاندیدە لەناویاندا هەشت کاندیدی سەربەخۆ و 18 کاندیدی حزب و دوو کاندیدی هاوپەیمانێتی و هاوکات دوو کاندیدی مەسیحی بوونیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا