عەمار حەكیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وێستگەیەکە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەخت وێستگەیەکی گرنگە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان و پێویستە هاوڵاتیان بەشداری تێدابكەن.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە میانی وتارێكدا رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی پێشوەخت وێستگەیەکی گرنگە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان و پێویستە هاوڵاتیان بە چالاککردنی کارتە بایۆمەتریەکانیان بەشداری تێدا بکەن.

دەشڵێت “خۆپیشاندانەكانی رابردوو داواکارییەکانی حەق-ی بەرزکردەوە، ئێمەش هۆشداریمان دا لە سەرپیلانەكانی پشتگوێخستنیان، هەر لەسەرەتاوە دژی بەکارهێنانی توندوتیژی وەستاوین لەگەڵ خۆپیشاندەران”.

حەكیم جەختیكردەوە، کاتی ئەوەیە هەموو لایەک لەسەر ناسنامەیەکی نەتەوەیی گشتگیر و دەوڵەتی مۆدێرن و كۆك بن و چیتر گەڕانەوەی تیرۆر قبوڵ ناکرێت، هاوكات بەردەوامی قەیران و ئاژاوە و هەوڵدان بۆ لاوازکردنی دەوڵەت و خراپی پلان و خزمەتگوزاری، هەموو ئەمانە فاکتەری فشارن بۆ هاوڵاتیان پێویستە چارەسەرێكی گونجاو بدۆزرێتەوە و زیان بەهاوڵاتیان نەگەیەندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا