کۆمسیۆن لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نەبێت، ناتوانێت ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگی سەرجەم وێستگەکانی هەڵبژاردن بکرێت.

لەدوای ئەوەی ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگی هەشت هەزار و 547 وێستگەی هەڵبژاردن کرا، گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسی فراکسیۆن و هاوپەیمانییە بەشداربووەکاندا روویدا، بەجۆرێک سەدر کورسیەک و هاوپەیمانی تەقەدوم چوار کورسی پەرلەمانی لەدەستدا و لە بەرامبەردا هاوپەیمانی فەتح سێ کورسی بەدەستهێنا.

لەبارەی دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی: دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بابەتێکە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەر دەدات، گەر ئەو بڕیار بدات بەدڵنیایی کۆمسیۆن جێبەجێی دەکات.

رۆژی هەینی رابردوو پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممەش پڕۆسەی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە تیایدا کورسییەکانی هاوپەیمانی فەتح بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا