پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەو کۆمپانیایانەی لە کارکردن وەستاون و ساڵانێکی زۆرە باجیان نەداوە، لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبوونیان لە قەرزی باج بۆ دەرکراوە و تەنها باجی یەک ساڵیان لێوەردەگیرێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بڕیاری وەزارەتی دارایی بۆ لێخۆشبوون لە وەرزی باجی کۆمپانیاکان تا ڕۆژی 20ی ئەم مانگە کاری پێدەکرێت و بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژی 3ی ئەم مانگە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایکردووە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە وەستاون لە کارکردن و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن بۆ پاکتاوکردنی باجی ساڵێکیان.