كۆمسیۆن دەست بەدابەشكردنی كارتی دەنگدەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایدەكات، لە دوو رۆژی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی 40 هەزار كارتی دەنگەران دەكەن.

عەبدولڕەزاق موشیر، بەڕێوەبەری ئوفیسی پارێزگای ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” تا ناوەڕاستی مانگی نیسان نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژكراوەتەوە و ماوەی تۆماركردنی كاندیدەكانیش تا 17ی ئەم مانگە بەردەوامە”.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن وتیشی “ڕێژەی تۆماری دەنگدەران لە هەولێر زیاتر لە 65% تۆماركراوە، بە ڕێژەی 91% كارتی دەنگدەران دابەشكراوە، لە دوو رۆژی داهاتووش زیاتر لە 40 هەزار كارتی دەنگدان دابەشدەكرێت، لە رۆژانی پشوشدا بنكەكان كراوەن هاووڵاتیان دەتوانن سەردانمان بكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەبچێت، تائێستاش لە پارێزگاكانی هەرێم نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و تۆماركردنی كاندیدانی هەڵبژاردنەكە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا