عێراق داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوت دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە ‌و كۆی داهاتەكەشی نزیكەی نۆ ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاماری سەرەتای هەناردە ‌و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تشرینی یەكەم بڵاوكردەوە ‌و بەپێی ئەو ئامارەش، هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتۆتە 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل، لەو بڕەش 102 ملیۆن‌ و 70 هەزار بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست‌ و باشووری عێراقەوە هەناردەكراوە‌ و لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە دوو ملیۆن و 417 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەكراوە.

كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكردوە، تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕۆژێكدا سێ‌ ملیۆن‌ و 382 هەزار بەرمیل نەوت بووە ‌و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش 88 دۆلار‌و 31 سەنت بووە، بەوپێیەش كۆی داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردوودا نۆ ملیار‌و 258 ملیۆن دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا