سێ‌ مانگی داهاتوو عێراق تووشی كێشەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی كارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كەمبونەوەی هاوردەكردنی غاز لەئێرانەوە كاریكردوەتەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئێستادا.

وەلید سەهلانی، ئەندامی لیژنەی كارەبا و وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: كەمبوونەوەی گازی هاوردەكراوی ئێران كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا هەبوە و كێشەی سەرەكی سێ مانگی داهاتوە.

وتیشی: هەندێك لە وێستگەكان كارناكەن و پێویستیان بە درێژكردنەوەی هێڵەكان و تۆڕی گواستنەوە هەیە لە پارێزگاكانی باشوری عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ئێستادا بە تێكڕایی یەدەگی غاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكان لە نێوان 30% بۆ 40% بەتایبەت لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا