نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

رۆژانە هەواڵی بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی نرخی نەوت بڵاودەکرێتەوەو ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 44 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەگوێرەی هەواڵە ئابوورییەکانی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 30 مامەڵەی پێوە کرا.

دوێنێ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 44 دۆلار و 35 سەنت فرۆشراو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا