قوباد تاڵەبانی: پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز ژینگەی وەبەرهێنان باشتر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگەیاند؛ پەسەند كردنی یاسای نەوت و غاز بە رەزامەندی هەموولایەك، ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێكتەرە فراوانتر و باشتر دەكات.

لەكۆبوونەوەیەكدا، كە رۆژی 7ی مارسی 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئامادەیبوو، باس لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆمپانیای دانا غاز لە كوردستان و دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا.

بەبۆنەی ساڵیادی ئازاد كردنی شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی كرد بە راپەڕینی گەلی كورد و دواتر تیشكی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

جێگری سەرۆك وەزیران، باسی لە هەوڵەكانی ئامادەكردنی یاسای نەوت و غاز كرد لە عێراق و وتی: پشتگیری تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەكەین كە بە ڕەزامەندی هەموولایەك پەسەند بكرێت، چونكە بە پەسەندكردنی ئەو یاسایە ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێكتەرە فراوانتر و باشتر دەبێت.

لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی كۆمپانیای دانا غاز پلان و ئەولەوییاتی كاری خۆیان خستەڕوو و ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانییان كرد كە لەڕووی ئەمنی و هەروەها كارئاسانیكردن بۆ راپەڕاندنی كارەكانیان لە كێڵگەی كۆرمۆر هاوكاریان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا