هەفتەی داهاتوو دادگایی كردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانی دووی هەولێر دادگاییكردنی هەردوو چالاكوان بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە پێشخست.

بەشدار حەسەن پارێزەرو بریكاری مامۆستا بەدەل بەرواری زیندانی راگیراوی بادینان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 15ی ئاب دادگایكردنی هەردوو چالاكوان بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوەبچێت”.

وتیشی”بەهۆی تێكچونی باری تەندروستی مامۆستا بەدەل بە نوسراوی فەرمی دوامان لەدادگا كرد بۆ پێشخستنی دادگایكردنی بەدەل بەرواری و دواتر دادگا بریاری پێشخستنی دەركرد”.

بڕیاربوو لە 30 ئەم مانگە دادگایكردنی هەردوو چالاكوان مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەرێوە بچێت، بەڵام لەسەر داوای تیمی پارێزەران دادگاییەكە 15 رۆژ پێشخرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەدەل بەرواری، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زیندان راگیراوە و لە 22ی حوزەیرانی رابردووش دادگای كەتنی دهۆك لەسەر چەند تۆمەتێك بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشكی دەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا