پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرای کرد، “هەفتەی داهاتوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکێکی هەرێم واژۆ دەکەین بۆ پێدانی قەرزی بچووک بە دەرچووانی بەشی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ.
بێگەرد تاڵەبانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو یاداشتێک لەگەڵ بانکێكی هەرێم واژۆ دەکەین بۆ پێدانی قەرز بە جوتیاران و دەرچووانی بەشە ڤێتێرنەری و کشتوکاڵییەکان، قەرزەکە قەرزی بچوک و مامناوەند و گەورەیە و دەگاتە 100 ملیۆن دینار”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “ئەو بانکەی یاداشتەکەی لەگەڵ واژۆ دەکەین بانکێکی ئیسلامییە و هیچ سویەک ناچێتە سەر قەرزەکە، بەمهۆیەوە دەتوانرێت زۆرترین کەس لێی سودمەند بێت و برەو بە بواری کشتوکاڵ بدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و قەرزەکەش بەشێوازی قەرزی درێژخایەن دەدرێتەوە.