نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزێنێکی بەرچاوی لە چاو ڕۆژانی پێشوو بە خۆوە بینی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 31ی ئادار، بە پێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیل پرایز یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 101 دۆلار و 93  سەت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 130 دۆلار، بەڵام بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا هەروەها پەتای کۆرۆنا لە چین تا ئێستا نرخی نەوت جێگیر نەبووەو بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا