نرخی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراقی کەمدەکرێتەوە و ڕێوشوێنەکانیش ئاسان دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق ئاشکرایکرد، نرخی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراقی کەمدەکرێتەوە و ڕێوشوێنەکانیش ئاسان دەکرێن.

نەسر مەمدوف، باڵیۆزی ئازەربایجان ڕایگەیاند،” دوای ئەوەی بەم ئەرکە ڕاسپێردرام، لە باڵیۆزخانەکەمان دەستمان بە ئاسانکردنی رێکارەکان و پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق کرد، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکەی”.

ڕوونیکردەوە، نرخی وەرگرتنی ڤیزا تەنها 20 دۆلاری ئەمریکی تێدەچێت و گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و کەرکوکەوە لەڕێگای هێڵی ئاسمانی عێواقی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی داهاتوودا، لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بەسرەش دەستپێدەکات و هەروەها کاردەکەیەن بۆئەوەی گەشتی راستەوخۆ لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە دەستپێبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا