سەردێر


ئەمریکا: ناتوانین هیچ دڵنیاییەک بدەین کە هێرشەکانی ئێران کۆتاییان هاتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناتوانین هیچ دڵنیاییەک بدەین کە هێرشەکانی ئێران بۆسەر خاکی هەرێم کۆتاییان هاتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند، پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریکا لەو ناوچانەی بەئامانجگیراون دووربکەونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەردەوامە لە وەرگرتنی ڕاپۆرتی میدیایی باوەڕپێکراو لەبارەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران دژی گەرلی کورد لە تەواوی کوردستان.

جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت هیچ دڵنیاییەک بدات کە ئەم هێرشانە کۆتاییان هاتووە.

داواش دەکات هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە عێراق و كوردستان چاودێری میدیا ناوخۆییەكان بكەن بۆ زانینی گۆڕانکارییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا