پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 84 دۆلار نزیکدەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 47 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.