ئەوقافی سلێمانی: مامۆستایانی ئاینی سەرپشكن لە دیاریكردنی وتارەكانیان

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مامۆستایانی ئاینی بۆ رۆژانی هەینی سەرپشكن لە باسكردنی ئەو وتارانەی بۆیان دادەنرێت لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینییەوە مەرجیان لەسەر دانەنراوە وتارەكانیان سیاسی بن.

ئاكۆ حەسەن بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، وەزارەتی ئەوقاف هەنگاو بەهەنگاو كار بۆ یەكخستنی یەك وتاری دەكات بۆ رۆژانی هەینی، بۆ ئەم هەینیەش پێشنیاری دوو وتاری كردووە ئەوانیش دیاردەی خۆكوشتن و دیاردەی سوكایەتیكردن و تاوانەكەیەتی لە ئاینی ئیسلامدا.

وتیشی، “دیاریكردنی وتارەكان فەرز نەكراوە بەسەر مامۆستایانی ئایینی كە وتارەكانیان چۆن دادەڕێژن سەرپشكن لەو وتارانەی بۆیان دادەنرێت كامیان هەڵدەبژێرن، وەزارەت هیچ بابەتێك بەسەر مامۆستایانی ئاینیدا فەرز ناكات”.

لە چەند رۆژی رابردوودا فیلمێكی ئێرانی بەناوی توكل بڵاوكرایەوە، كە تێیدا ئەوە خرایەڕوو لەكاتی شەڕی داعش و نزیكبوونەوەیان لە مەخمور مەسعود بارزانی پەنای بۆ قاسم سولەیمانی فەرماندەیی ئەوكاتی سوپای پاسدارانی ئێران بردووە.

بەرپرسانی پارتیش ئەو دیمەنانەیان وەك سوكایەتیكردن بۆ بارزانی و دواتریش بۆ كورد وێنا كرد، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كە وەزیرەكەی لە پشكی پارتییە وتاری هەینی تایبەت كرد بە قسەكردن لەبارەی دیاردەی سوكایەتی لە ئاینی ئیسلامدا، تاوەكو لەو رێگەیەوە مامۆستایانی ئاینی ئیدانەی فیلمە ئێرانییەكە بكەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا