پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە لەسەر ناوهێنانی “کەنداوی عەرەبی” لەبری “کەنداوی فارسی” داوای لێبوردن لە ئێران بکات.
لە نوێترین لێدوانیدا سودانی جەختی لەوەکردەوە، “عێراق بەشێکە لە سیستمی عەرەبی و سوورە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی”.
ئەوەشی خستەڕوو، نێوەندگیری عێراق بەردەوامە لەنێوان سعودیە و ئێران.
ئەوەش لەکاتێکدایە چوارشەممەی ڕابردوو، عەبدولئەمیر ئەلـلەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشت کراوە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی “کەنداوی عەرەبی” لەمیانی جامی کەنداو 25 لە بەسڕە لەبری “کەنداوی فارسی”.