وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە، سەبارەت بە کوالیتی پێوەری زیرەکی کارەبا.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کەسانێک بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان دەیانەوێت پڕوپاگەندەی خراپ و دوور لە ڕاستی سەبارەت بە پێوەری زیرەک بڵاو بکەنەوە.

ڕوونیشیان کردۆتەوە،جگە لەوەی رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن دەگیرێتە بەر، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن.

دەقی ڕوونکردنەوەکە

وونكردنەوەیەك سەبارەت بە پێوەری زیرەك
پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە.
جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.
ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لە سزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت.
لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا