زمانی کوردی بۆ بەشی وەرگێڕانی دەنگیی راستەوخۆی گووگڵ زیادکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوشێوەی زۆرێک لە زمانە جیهانییەکان، زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی دەنگیی گووگڵ زیادکرا.

بۆکان جاف، دامەزرێنەر و خاوەنی پرۆژەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق رایگەیاند، کوردیی ناوەندی چووە لیستی زمانەکان لە “وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی ” کە پشت بە وەرگێڕی گووگڵ دەبەستێت. لێرە بەدواوە بە یەک کلیک دەتوانن وەرگێڕان بۆ هەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بکەن بۆ کوردیی ناوەندی. یاخود هەر زمانێک لە هەر شوێنێک بینیتان راستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ بکەن”

زیادکردنی وەرگێڕانی راستەوخۆی دەنگیی گووگڵ پاش ئەوە دێت ساڵی رابردوو کۆمپانیاکە، بەفەرمی زمانی کوردی هاوشان لەگەڵ نزیکەی 140 زمانی دیکەی جیهانی، بۆ خزمەتگوزاری گووگڵ ترانسلەیت زیاد کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا