پەیامێکی بەپەلە لە هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە: دۆخەکە مەترسیدارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەوەی دەیبینن پەیوەندیی و سەرکەوتنی دیپلۆماسیی ئێوە نییە، سەردانی هەمو دنیا بۆ عێراق و کوردستان ئاماژەی مەترسیداریی دۆخەکەیە.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات.

لە پەیامەکەیدا بە ناونیشانی ” بای پێش زریان” ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: ئەوەی دەیبینن؛ پەیوەندیی و سەرکەوتنی دبلۆماسیی ئێوە نییە، سەردانی هەموو دنیا بۆ عیراق و کوردستان، ئاماژەی مەترسیداریی دۆخەکەیە، بیری وردو تیژو دورو هێزی لۆژیک و تێگەیشتن لە ڕابردوو، وەستایی بۆ ئێستا؛ دەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێک ئێستا وەک سەرەتای سەدەی ڕابردووە، لەبری سەرزەنشتکردنی کارەکتەرەکانی ئەو سەردەمانە، سەرزەنشتی خۆتان بکەن، نەفرەت لە دووبەرەکیی بکەن و مەردانە بیری دواتان هەبێت، کورد هەر دەمێنێت، خەمێک لەو مانە بخۆن، بەگورگانخواردی مەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات..شەڕو برسێتیی و ترس دنیای داگیرکردووە؛

یەکبن؛ با نەخورێین..

یەکبن؛ با نەبرێین..

یەکبن؛ با نەکرێین..

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا