دادگای فیدراڵی بڕیارێكی كۆمسیۆنی بۆ بێبەشكردنی دوو كاندیدی یەكێتی لە هەڵبژاردن هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی بۆ بێبەشكردنی دوو كاندیدی یەكێتیی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و نەینەوا هەڵوەشاندەوە و كاندیدەكانی یەكێتی لە كێبڕكێی هەڵبژاردن بەردەوام دەبن.

عەمید نەشئەت شاهوێز كاندیدی یەكێتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، دوای ئەوەی هەندێك تۆمەتی ناڕاست ئاڕاستەكرابوو لە كۆمسیۆن تا رێگە لە بەشداریكردنیان بگیرێت لە هەڵبژاردن، تانایەن لە بڕیاری دوورخستنەوەیاندا و دادگای فیدڕاڵیش بە رەسمی تۆمەتەكانی رەتكردەوە.

وتیشی، هیچ گرفتێك لە بەردەم كاندید بوونەكەیدا نەماوە و درێژە بەكاری خۆی دەدات بۆ كێبڕكێكردن و هەوڵدان بۆ سەرخستنی خۆی و لیستەكەی لە كەركوك.

لای خۆیەوە عەلی محەمەد لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی یەكێتی لە كەركوك و سەڵاحەدین رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری دادگا دوو كاندیدی یەكێتی لە كەركوك و نەینەوا كە گرفتیان بۆ دروستكرابوو، گرفتەكانیان لەسەرنەما و بڕیاری دوورخستنەوەیان هەڵوەشایەوە، ئەو دوو كاندیدەش یەكێكیان لە پارێزگای كەركوك بوو بەناوی نەشئەت شاهوێز و ئەوی تریشیان سەرۆكی لیستی یەكێتی بوو لە موسڵ بەناوی دڵدار زێباری.

ئەو دوو كاندیدەی یەكێتی 19ی تشرینی یەكەم بەپێی بڕیاری دەستەی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری عێراق، لەگەڵ ژمارەیەك كاندیدی دیكە لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوورخرانەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هەردوو كاندیدەكە لە كێبڕكێی هەڵبژاردن بەردەوام بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا