بەفر و باران لە ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە باران بارین بەردەوام دەبێت و شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە ناوچە سنووریی و شاخاوییەکان دەکات.

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە باران بارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین لە سنووری دهۆک زیاتر دەبێت، هاوکات لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاستی دابارین لە سەنتەری پارێزگاکان کەمدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، سبەی دووشەممە هەور و بارانبارین دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە ئێوارەشدا ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لە ئێوارەی سبەینێ خێرایی با زیاددەکات بەتایبەتی لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوک.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا