ناسا وادەی کۆتایهاتنی ژیان لەسەر زەوی دیاریدەکات

پۆڵه‌تیك پرێس
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ناسا داهاتووی زەوی و چۆنیەتی کۆتایی ژیان لەسەر ڕووی زەوی ئاشکرا دەکات.

بە پێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature Geoscience بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ملیارێک ساڵدا پلەی گەرمای خۆر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی تێکدانی ژیان.

توێژینەوەکە پێشبینی ئەوەی کردووە، بەهۆی گەرمبوونی خۆرەوە ئۆکسجین لە به‌رگی زەویدا نه‌مێنێت، ئەوه‌ش دەبێتە هۆی زیادبوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و تێکدانی هەوا، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووەکەکان نه‌توانن ئۆکسجین لەڕێگەی ڕووناکیه‌وه‌ بەرهەمبهێنن.

نەمانی ئۆکسجین هاوکات دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گازی میسان بۆ نزیکەی 10 هەزار ئەوەندەی ئەو بڕه‌ی ئێستا لە بەرگە هەوادا هەیە، ئەو گۆڕانکاریانەش دەبێتە هۆی نەمانی ئاژەڵەکان، چونکە ناتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوادا بگونجێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا