ئاسایشی دهۆك هەڵدەكوتێتە سەر ماڵی راگەیاندنكارێكی یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند رۆژێكە هەڵمەتێكی ڕاوەدونان و گرتنی كادرانی یەكێتی لە بادینان دەستیپێكردووە و لەو چوارچێوەیەدا ئاسایشی دهۆك هەڵیكوتایە سەر ماڵی راگەیاندنكارێكی یەكێتی.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی كوردسات نیوز، دەزگا ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ڤەگیر محەمەد پێشكەشكاری رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان لە دهۆك.

مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی وێڕای ئیدانەكردنی ئەو ڕەفتارە، پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسەكە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا