چەند حزب و ڕەوتێکی عێراق بەجیا گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەدەر لە لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی چەند حزب و ڕەوتێکی دیکەی عێراق ئەمڕۆ هەینی بەجیا لەناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان کرد.

خۆپیشاندانی حزب و ڕەوتە جیاجیاکانی عێراق لەنێویشیاندا حزبی شیوعی و ڕەوتی دیموکراتی هەماهەنگی تشرینییەکان هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز و پارێزگاکانی دیکەی عێراق و خۆپیشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرگاکانی ناوچەی سەوز لە بەرەی پردی موعەلەق و پارێزگاکانی بەسڕە و نەینەوا.

لە ئێستاشدا تابێت خۆپیشاندانەکان بەرفراوانتر دەبن و بەشێکی زۆر لەپارێزگا جیاجیاکانی عێراقیان گرتووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا