نۆبڵی ئابوری دەدرێت بە دوو ئەمریکی

پۆڵەتیک پرێس

هەریەکە لە پاوڵ میلگرۆم و رۆبەرت ویڵسن بوونە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری لەدوای ئەوەی کاریان لە پەرەپێدانی تیۆری زیادکراوە ئاشکرا جیهانییەکاندا کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی خەڵاتەکانی نۆبڵ رایگەیاند، هەریەکە لە پاوڵ میلگرۆم و رۆبەرت ویڵسنی ئەمریکی بوونەتە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری لەدوای ئەو داهێنان و پەرەسەندنانەی لە تیۆری زیادکراوی ئاشکرادا کردیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو ئابیجیت بانێرجی ئەمریکی بەرەچەڵەک هند و ئیستر دۆڤلۆی فەڕەنسی ئەمریکی و مایکل کرایمەری ئەمریکی بوونە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری بەرامبەر بە کارەکانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەژاری.

بە خەڵاتی ئابوری وەرزی خەڵاتەکانی نۆبڵ کۆتایی پێهات و بڕیارە براوەکە، خەڵاتێک بە بڕی ملیۆنێک و ١٤ هەزار دۆلار وەربگرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری یەکێک نییە لەو پێنج خەڵاتە سەرەکییەی لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵەوە دانراوە بەڵکو لە ساڵی ١٩٦٩ لەلایەن بانکی ناوەندی سویسری بۆ یەکەم جار دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا