كفری داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كات

پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر
دەستەی پاڵپشتی کفری دوای بەستنی کۆنفرانسێک لەشاری سلێمانی بۆ جیاکردنەوەی قەزای کفری لەئیدارەی گەرمیان، لەئێستادا دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ جیاکردنەوەی کفری لەئیدارەی گەرمیان، بەهۆی پشتگوێ خستنی قەزاکەیانەوە.

قەیس عەبدولقادر، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی پاڵپشتی کفری بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ئەم دەستەیە پێک هاتبوو لەهەموو کەساتیە دیارەکانی قەزای کفری و نوێنەری حزبەکان، دوای گرتنەبەری چەند ڕێگایەک بۆ بایەخدان بەشاری کفری و ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان، بەڵام بێئەنجام بوو بۆیه‌ لە ئێستادا دەستمان کردوە بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ جیاکردنەوەی کفری لەئیدارەی گەرمیان وە بەستنەوەی بەپارێزگای سلێمانیەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم دەستەیە لەماوەی ساڵی ڕابردودا سەردانی زۆربەی لایەنه‌كانی نێو حکومەتی عێراق و هەرێمان کردوە و كێشه‌ و پشتگۆێخستنی شارەکەمان گەیاندوە بەهەموو لایەنەکان، بەڵام دوای ساڵێک چاوەڕوانی پێدانی بەڵێن بۆ دروست کردنی لیژنەیەک کە لەکێشەو گرفتەکان بکۆڵێتەوە هیچ کارێکمان بۆ نەکرا، ئێمەش هەستاین بەئەنجام دانی کۆنفرانسێک لەشاری سلێمانی و خستنەڕوی کێشەو گرفتی شارەکەمان داوای ئەوەمان کرد کە کفری جیابکرێتەوە لە ئیدارەی گەرمیان و بچێتە سەر پارێزگای سلێمانی، ڕاستەوخۆ لە سلێمانیەوە ئیدارە بدرێت”.

ئەوەشی خستەڕو، کفری لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە پشتگوێ خراوە و خزمەتگوزاری بۆ ناکرێت و ئەو پرۆژانەی کە بۆی دەردەچێت لەژێرناوی جیاواز دەگوێزرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا