دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ویلایەتی ئایۆوا تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی دووشەممەی رابردوو بەکاتی ناوخۆیی ئەمریکا، ئەندامانی پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئایۆوا-ی ئەمریکا چونە سەر سندووقەکانی دەنگدان هەڵبژاردنی بەربژێری پەسەندکراوی خۆیان هەڵبژارد بۆ رکابەریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتنێکی مەزنی لەو ویلایەتە تۆمارکرد و بەجیاوازییەکی زۆر پێش رۆن دیسانتیس و نیکی هەیلی رکابەری کەوت.

ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی بەراییەکان لە ویلایەتی ئایۆوا

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنە بەراییەکانی ویلایەتی ئایۆوا-ی بڵاوکردووەتەوە و ریزبەندییەکە بەم شێوەیەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا 56 هەزار و 260 دەنگ و رێژەی %51.1ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و لە پلەی یەکەمدایە.
رۆن دی سانتیس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا پلەی دووەمی لە نیکی هەیلی رکابەری سەندەوە و 23 هەزار و 420 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە %21ی کۆی دەنگەکان.

لە پلەی سێیەمدا، نیکی هەیلی پارێزگاری پێشووی ویلایەتی ساوث کارلۆینا و نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان 21 هەزار و 85 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە %19.1ـی کۆی دەنگەکان.

ڤیڤێک راماسوامی، سەرمایەدار و وەبەرهێنی بواری تەکنەلۆجیا لە پلەی چوارەمدایە 8 هەزار و 449 دەنگی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنە بەراییەکانی ویلایەتی ئایۆوا سەرەتای دەستپێکی چەندین کێبڕکێی تری بەربژێرەکانی پارتی کۆمارییەکانە بۆ دیاریکردنی یەک رکابەری فەرمیی پارتەکە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

دەنگدانەکە شەوی رابردوو بەکاتی ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئەندامانی پارتی کۆمارییەکان لەو ویلایەتە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رکابەرێکی سەرەکی جۆو بایدن، بەربژێری پارتی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

کۆمارییەکان چۆن بەربژێری کۆتایی خۆیان بۆ هەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتی ئامادە دەکەن؟

ئایۆوا یەکەم دەنگدانی گەورەی سەرتاسەری ویلایەتەکانە بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024.

لەم رۆژە بەدواوە هەڵمەتە سیاسییەکانی ئەو بەربژێرانە دەست پێدەکات کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی کورسیەکەی کۆشکی سپی و لە رۆژانی داهاتووشدا لە چەندین ویلایەتی دیکەی هاوشێوەی ئایۆوا، هەڵبژاردنی بەرایی ئەنجام دەدرێت.

ئایۆوا وەک دەستپێکی فەرمی کێبڕکێیەکی چەند مانگییە بۆ دیاریکردنی بەربژێری کۆمارییەکان، کە براوەکەی رووبەڕووی بەربژێری گریمانەیی دیموکراتەکان دەبێتەوە کە جۆو بایدنە.

چۆن کاردەکات؟
پارتی کۆمارییەکان بە بەشداری ئەندامەکانی کۆبوونەوەی فراوان لە هەزاران وێستگەی دەنگدان لەسەرانسەری ویلایەتەکە ئەنجام کە پێی دەوترێت کۆکەسس.

جێگری بەربژێری کۆمارییەکان لە کۆبوونەوەکندا ئامادە دەبن، دواتر بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەنگ بە کاندیدی دڵخوازی خۆیان دەدەن.

پاشان ئەنجامەکانی هەر کۆبوونەوەیەک دەنێردرێت بۆ حزبەکە بۆ ئەوەی دەنگەکان کۆبکەنەوە.

پێچەوانەی کۆمارییەکان، دەنگدانی دیاریکردنی بەربژێری دیموکراتەکان لەرێگەی پۆستەوە دەبێت و ئەندامانی ئەو حزبە بە ئیمەیل دەنگ بە بەربژێری خۆیان دەدەن کە تا رادەیەک جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەربژێری بێ رکابەری دیموکراتەکانە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ـی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا