تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی ماریا لە كەركوك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، بكوژی ئیمان سامی ناسراو بە “ماریا”یان لە كەركووك دەستگیركردووە و بكوژەكە برایەتی.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە9_3_2022، عەمید كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، مەفرەزەیەكی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیان (ئ.س.م) كە تاوانبارە بە كوشتنی ئیمان سامی ناسراو بە (ماریا) دەستگیربكەن.

فەرماندەی پۆلیسی كەركووك وتی: لەگەڵ تاوانبارەكە كەسێكی دیكەش دەستگیركراوە كە لە ماڵەكەی خۆی داڵدەی داوە.

شەوی یەكشەممەی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری لە نزیك چوار ڕێیانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تەرمی ئیمان سامی دۆزرایەوە.

ئیمان سامی مەغدید، كە بە ماریا ناسراوە، ڤیدیۆكانی لە تیكتۆك بە سەدان هەزار بینەریان هەبوو، لایەنگری كۆمەڵگەی پەلكەزێڕینەكان بووە و لە زۆربەی چالاكییەكانیان بەشداریی كردووە، بۆیە زۆرجار بەهۆی قسەكان و ئەو رەخنانەی لە كولتووری كۆمەڵایەتی دەیگرت، تووشی رەخنە و هەڕەشە دەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا