یەكگرتووی ئیسلامی: بە هیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین بێ‌ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەكانی یەكگرتوو لەبارەی بابەتێكی (زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی (10) ئامادەیی رایگەیاند:”ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەوسوكایەتیە دەردەبڕین و بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین بە هیچ پاساوێك بێ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بكرێت”.

دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەكانی یەكگرتوو لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی هاوڵاتیان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو لایەن و حیزبەكوردستانیەكان و پەڕلەمان وحكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە رایگەیاند: بەداخەوە لەم هەرێمەدا ڕۆژانە ڕوداو و كارەسات و هەوڵدان بۆ سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی مرۆڤ و ئیسلام وموسڵمانان دەكرێت، هەموو دەبینین بە بەرچاوی پەڕلەمان وحكومەت و ئەو هەموو حیزب و ڕێكخراوانەوە سوكایەتی دەكرێت بەپیرۆزیەكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دەستە كێیە ئەوەنە چاونەترسە حیساب بۆ هیچ شتێك ناكات؟ ئەمڕۆ بینیمان لەكتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی( دە) لاپەڕە 236 سوكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد دروودی خوای لەسەربێ كراوە ، كە بەسەرهاتێكی فۆلكلۆری كوردی سەقەتە دەروێشێ غەڵەتێكی كردوە لەژیانیدا ،چ یاسایەكی پەروەردە ڕێ دەدات هەڵە و خراپەی كەسێك بكرێتە مەنهەج تا نەوەكانی لەسەر پەروەردە بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، ئێمە لەدەزگای زانایان و زانستە شەرعیەكانی یەكگرتوو ،ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەوسوكایەتیە دەردەبڕین وبەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین بەهیچ پاساوێك بێ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بكرێت، دەبێت وەزارەتی پەروەردە بەزووترین كات ئەو بڕگەیە لەخوێندن لاببات و داوای لێبوردن لە تەواوی موسڵمانان بكات، چونكە ئەو هەڵانە دەبێتە تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیانی كۆمەڵگە، ڕێگەیەكە بۆ دروست بوونی توند ڕەوی سڕینەوەی یەكتر، كە ئەوە پێچەوانەی بنەماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.

لە بەرامبەر كاردانەوەكان لەسەر ئەو دەقەی لە پرۆگرامی پۆلی ( 10 ) دانراوە، لە رونكردنەوەیەكدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەو دەقە كۆنە و لە 2007ەوە دانراوە و ئێمە لە قۆناغی پێداچونەوەداین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا