پۆڵه‌تیك پرێس
لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق و پێكهێنانی هاوپه‌یمانی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پارتی كه‌ركوكی چۆڵكرد و تائێستاش ئاماده‌نییه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شاره، به‌و هۆیه‌وه به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه كوردییه‌كانی شاره‌كه ناكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركوك بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی:”بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌بێ پارتی له‌باره‌ی كۆده‌نگی لایه‌نه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كۆده‌بنه‌وه.
وتیشی:”كۆبونه‌وه‌كه له باره‌گای سه‌ره‌كی حزبی شیوعی له شاری كه‌ركوك ده‌بێت، جگه له پرسی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی دیكی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه‌كه ده‌كرێت”.