7 بەرپرسی باڵای عێراق دەستگیركران

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تاوانە گەورەكانی گەندەڵی و تاوانە تایبەتەكان هێزە تایبەتییەكانی عێراق 7 بەرپرسی باڵایان دەستگیركردووە.

بەپێی میدیاكانی عێراق، دوێنێ سێشەممە لە هەڵمەتێكدا هێزێكی تایبەت، ئەحمەد ساعدی بەڕێوەبەری دەستەی گشتی خانەنشینی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیركردووە، تاوەكو لە دادگا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، جگە لەو بەرپرسە 6 بەرپرسی دیكەش دەستگیركراون لە هەمان پرۆسەدا، كە لە داهاتوودا ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێـ.

ئەوەش هاتووە: لیژنەكە حەوت دۆسیەی گەورەی گەندەڵی رادەستكراوە و كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتباران.

هاوكات، سەرچاوەیەكی ئەمنیش رایگەیاندووە، هەڵمەتەكە دەستگیركردنی بەرپرسە باڵاكانی گەندەڵی دەگرێتەوە و قۆناغی داهاتووی هەڵمەتەكەش ژمارەیەك گەورە بەرپرسی دیكە دەستگیردەكرێن.

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تاوانە گەورەكانی گەندەڵی و تاوانە تایبەتەكان رۆژی ٢٧ی ئاب لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانەوە پێكهێنراوە.

پێشتریش، وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە بەم نزیكانە دەستگیركردنی چەند ناوێكی گەورە دەبیستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا