هەرێمی کوردستان کەیسێکی نوێی دۆڕاند و دەبێت نیو ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە کۆمپانیایەک

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تێهەڵچوونەوەی کوەیت فەرمانێکی دەرکرد، بەپێی ئەو فەرمانە دەبێت هەرێمی کوردستان بڕی 490.08 ملیۆن دۆلار قەرەبووی کۆمپانیای “ئەجیلیتی” کوەیتی تایبەت بە کۆگا گشتییەکان بکاتەوە.

کۆمپانیای “ئەجیلیتی” لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سکاڵایەک لەلایەن کۆمپانیای کازار کاپیتاڵ پارتنەرزی سەربە کۆمەڵەی ئەجیلیتی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی نیشتمانی کوەیتی بەرزکراوەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بابەتی سکاڵاکە خۆی دەبینێتەوە لەوەدا، لە ڕۆژی 11ی ئەیلولی ساڵی 2007 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای کازار مامەڵەی کردووە بۆ مسۆگەرکردنی قەرزێک بەبەهای 250 ملیۆن دۆلار و قازانجی ساڵانە بە بەهای %7.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، کۆمپانیای کازار ئەم قەرزەی بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دابینکردووە، تا بەکاریبهێنێت لە دانەوەی قیستی دووەمی نرخی ڕێگەپێدانی تەلەفۆنی نیشتمانی.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە، پێویستە قەرەبووی بەهای قەرزەکە و قازانجە یاساییەکانی لە ڕێکەوتی ئەنجامدانی قەرزەکە بکرێتەوە کە لە ڕۆژی 11ی ئەیلوولی 2007 ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا