پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نین گۆڕانکاری لە بڕگەکانی بودجەدا بکرێت و بەرگری لە دەقەکانی بودجە دەکەین.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستەڕوو، تەیف سامی وەزیری دارایی زۆر گرنگی بە بەرگریكردن لە هەموو ئەو بڕگانە دەدات كە لەرەشنووسی یاسای بودجەدا هاتوون.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەرگری لە دەقەكانی بودجە دەكات و لەگەڵ ئەوەدا نییە گۆڕانكاری لە بودجەدا بكرێت.
ئەوەش هاتووە، ئەو بڕگانەی حكومەت لە پڕۆژەكەدا جێگیری كردووە، بەپێی لێكۆڵینەوە و پێویستی وەزارەت و پارێزگاكان بووە، هەر گۆڕانكارییەك دەبێتە رێگر لەبەردەم ئەو كارانەی كە لەلایەن حكومەتەوە داڕێژراون بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی دەوڵەت.