سبەینێ دیداری یەكێتی لە كەركوك بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ‌ دووشەممە دیداری یەكێتی لەشاری كەركوك بەڕێوەدەچێت.

لە كەركوك دیداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە بەشداری یەكێتییەكانی شارەكە بەڕێوەدەچێت، دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.

لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا