بەپێی داتاكانی سایتی شەفافیەت داهاتی یەك مانگی سلێمانی و هەڵەبجە بزانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتای سایتی شەفافیەت داهاتی یەك مانگی سلێمانی نزیكەی 30 ملیار دینارە و رۆژانە سەرجەم داتا و زانیاری لەسەر داهاتی نانەوتی سنووری سلێمانی بڵاودەكاتەوە و بۆ یەكەمین جارە لەماوەی 30 ساڵی تەمەنی حكومەتی هەرێم دا شەفافییەت لە داهاتدا هەبێت، ئەویش تەنها لە سنووری سلێمانی دا كە قوباد تاڵەبانی پرۆژەكەی راگەیاندووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك مانگی سلێمانی لە رۆژی 15-12- 2022 تا 15-1-2023، بڵاوكردەوە كە بڕی 29 ملیار و 909 ملیۆن و 449 هەزار و 562 دینار بووە، بە جۆرێك كە زیاد لە 26 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە سێ‌ ملیار دینار بەشێوەی چەكە و زیاد لە 54 ملیۆن مقاصەیە.

هەربەپێێ سایتی شەفافییەت داهاتی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، دوو ملیار و 63 ملیۆن و 365 هەزار و 127 دینار بووە كە یەك ملیار و 702 ملیۆن و 883 هەزار و 10 دیناری نەختینە بووە و 360 ملیۆن و 482 هەزار و 177 دینار بەشێوەی چەك بووە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پرۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەت http://www.shafafiat.com بزانیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا