تایبەت بە پرسی كۆچبەران ئەڵمانیا بە کوردی دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بارەی دەنگۆی گواستنەوەی پەنابەران بۆ بەرلین، بە زمانی كوردیی لە تویتێكدا رەتیكردەوە، پاسیان بۆ گواستنەوەی خەڵك ناردبێت.

لە تویتەكەدا هاتووە: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، گوایە ئەڵمانیا پاسی ناردوون بۆ هێنانی خەڵكی لە بێلاڕوسەوە لە رێی پۆڵۆنیا راست نین، ئەوەی لەم جۆرە درۆیانە بڵاو دەكاتەوە، خەڵكی دەخاتە مەترسییەكی ناحەوجێ.

رۆژی یەك شەممە، پۆڵەندا نیگەرانیی بەرامبەر بە بێهەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا و پەیمانی باكووری ئەتڵەسی پیشاندا و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، تەنیا نیگەرانی بەس نییە.

سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا، ماتیوش موراڤیتسكی رایگەیاند، پەیمانی باكووری ئەتڵەسی تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری نەناوە بۆ چارەسەری كێشەی ئەو پەنابەرانەی لە سەر سنوورەكانی پۆڵەندا و بێلاڕووس كۆبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا