وەهاب هەڵەبجەیی: نەتوانراوە وەك خۆی پەیامەكانی ڕاپەڕین بەدیبهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی فەرماندەی دژە تیرۆر (CTG) رایگەیاند، ئەو كەسانەی سەرقاڵی بازرگانیكردنن بە سیاسەتی خۆسەپاندن لە خەیاڵدانی خۆیاندا وا لێكدەدەنەوە بەم كارانە دەتوانن خۆیان بەهێز و بەرامبەرەكانیان لاواز بكەن، بێئاگا لەوەی دەبێت چاوەڕێی هەمان چارەنوسی بەعس بكەنەوە، نەك باشتر لەو.

وەهاب هەڵەبجەیی رۆژی یەكشەممە 5_3_2023 لە پەیامێكدا لەبارەی راپەڕینی ساڵی 1991ی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، بە شكۆوە یادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان پیرۆز دەكەین، ڕاپەڕین بەرهەمی هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری كوردستان بوو، بۆ وەستانەوە دژ بە ڕژێمێكی تاریك پەرست، بوە خاڵێكی وەرچەرخان بو بۆ گەلی كورد بە تایبەت لە باشووری كوردستان.

وتیشی: ڕاستە ئەو ئازادی و حكومەتە كوردستانیەی ئێستا هەیە بەرهەمی ئەو هەنگاوە مەزنەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەبینرێت، هێشتا نەتوانراوە وەك خۆی پەیامەكانی ڕاپەڕین و ئەو ئامانجەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەپێناویدا ڕاپەڕی بەدیبهێنرێت، خەڵكانێك بە مەبەست سەرقاڵیی دوبارەكردنەوەی ئەو هەڵانەیە كە ڕژێمی ڕوخاوی بەعس دەیكرد، لەبری یەكخستی گەل و دروستكردنی حكومڕانیەك كە بە یەك چاو سەیری كوردستان بكات، پیلانی نانەوەی دوبەرەی و دروستكردنی كەلێنن لەنێوان گەلەكەماندا.

وەهاب هەڵەبجەیی، ئاماژەی بەوەشكرد، دەمەوێت ئەوەیان بەبیر بهێنمەوە، ئەو كەسانەی سەرقاڵی بازرگانیكردنن بە سیاسەتی خۆسەپاندن لە خەیاڵدانی خۆیاندا وا لێك دەدەنەوە بەم كارانە دەتوانن خۆیان بەهێز و بەرامبەرەكانیان لاواز بكەن، بێ ئاگا لەوەی دەبێت چاوەڕێی هەمان چارەنوسی بەعس بكەنەوە، نەك باشتر لەو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا