پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا جەختی لەوەکردەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی هاوتایە لەگەڵ هەڵوێستی جیهانی ئیسلامی لەبارەی گرنگی بنیادنانی جیهانێکی دادپەروەرانەی یەکسان.
لەمیانەی کۆبوونەوەی روسیا و جیهانی ئیسلامی کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکرد، روسیا جەختی کردەوە لەوەی هاوهەڵوێستی جیهانی ئیسلامییە لەبارەی بنیادنانی جیهانێکی دادپەروەرانەی یەکسان لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
لایخۆیەوە شا سەلمان، شای سعودیە جەختی لە گرنگی ئەم هەماهەنگییە کردەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی گروپە توندڕەوەکان و بنیادنانی پێکەوەژیانی هاوبەش.