لە باکوری کوردستان دوو کەس دوای ٢٦١ سەعات بە زیندوویی رزگارکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پڕۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکانی بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و لە شاری دیلۆک دوو کەس دوای ٢٦١ سەعات مانەوە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بە زیندووی رزگارکران.

سەنتەر فریاگوزاری ئافادی تورکیی بڵاویکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری توانیوویانە لە شاری غازی عەنتابی ناوەندی پارێزگای ھاتای، دوای ٢٦١ سەعات مانەوە لە ژێر داروپەردووەکاندا محەمەد عەلی تەمەن ٢٦ ساڵ و مستەفا ئۆجی تەمەن ٣٤ ساڵ بە زیندووی رزگار بکەن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تیمی فریاگوزاری بە خێرایی ئەو دوو کەس رزگاربووەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها بە یەک سەعات بەر لە رزگارکردنی ئەو دوو گەنجە، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش لە پارێزگای ھاتای دوای رزگار کراوە.

لەدوای بوومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە گەڕان بە دوای بیًسەروشوێنبووەکاندا بەردەوامە و رۆژانە لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە ھاووڵاتیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگاردەکرێن و تائێستا پڕۆسەکەش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا